AP ١٤٠٠ سەرماوەز ٢٩ ١٠:٢٤

مێهر ڕاپۆرت دەدات؛

دەرکەوتنی ستراتیژی ئەمریکا و کردنەوەی 28 ناوەندی سەربازی لە سووریا

دەرکەوتنی ستراتیژی ئەمریکا و کردنەوەی 28 ناوەندی سەربازی لە سووریا

ئەمریکا ئێستا 28 بنکە بریتی لە 24 بنکەی سەربازیی لە سووریا هەیە. بە پێی ڕاپۆرتی مێدیاکان لە ئەو بنکانە زیاتر لە 2 هەزار سەربازی ئەمریکی جێگیرن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی-محەمەد ڕەزا مورادی: ئەمریکا ئێستا 28 بنکە بریتی لە 24 بنکەی سەربازیی لە سووریا هەیە. بە پێ ڕاپۆرتی مێدیاکان لە ئەو بنکەگەلە زیاتر لە 2 هەزار سەربازی ئەمریکی بە بیانووی پاڵپشتی لە هێزەکانی هەسەدە و ڕێگری لە گەڕانەوەی داعش جێگیرن. ئەو هێزانە لە نێوان پارێزگاکانی دەیرەزوور و حەسەکە جێگیرن. بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە درێژەی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فرات لە باشووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە نزیکی دەروازەی سنووری ئەلتنف بەرەو باکووری ڕۆژهەڵاتی لە نزیکی کێڵگە نەوتییەکانی ڕمیلان و بە شێوەی گشتی لە حەسەکە و دەیرەزوور بڵاو بوونەتەوە.

بڵاو بوونەوەی گرینگترین بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سووریا بە پێی وێنە ئاسمانییەکان بەم شێوەیەیە:

1.بنکەی ڕمیلان

ئەو بنکە یەکەم شوێنی جێگیر بوونی ئەمریکییەکان لە سووریایە و لە نزیکی گوندی ئەبوحەجر لە ڕۆژهەڵاتی شاری نەوتی ڕمیلان لە دەڤەری ڕۆژهەڵاتی حەسەکە هەڵکەوتووە و نزیک بە 500 فەرمانبەری هەیە. ئەو بنکە وەکوو سەرەکی ترین بنکەی ئەمریکا لە سووریا دێتە ئەژمار.

2.بنکەی ئەلمالکیە

ئەو بنکە لە نزیکی ڕووبار و لە باشووری شاری ئەلمالکیە لە دەڤەری باکووری ڕۆژهەڵاتی حەسەکە جێگیر بووە. لە ئەو بنکە 150 هێزی ئەمریکی هەن.

3. بنکەی تێل بیدەر

ئەو بنکە لە 30 کیلۆمەتری ڕۆژاوای حەسەکە جێگیرە و بە هێڵی نیشتنەوەی کۆپتەری سەربازی تەیار کراوە.

4.بنکەی لایف ستۆن

ئەو بنکە لە کەناری باکووری ڕۆژهەڵاتی سەدی ئەلباسل جێگیرە. ئەو بنکە شوێنی نیشتنەوەی کۆپتەری سەربازییە و تێێدا 8 کۆپتەر بە کادیری تەواو و 50 هێزی سەبازی ئۆپراسیۆنی هەیە.

5.بنکەی قسرک

ئەو بنکە لە شاری تل تەمرە و بۆ بەهێز کردنەوەی بڵاو کردنەوەی ڕادیۆیی چێ کراوە و بنکەی پشتیوانی ڕەزمییە.

6.بنکەی هیمۆس

ئەو بنکە بۆ ئەمریکییەکان زۆر گرینگە چونکوو لە چوار کیلۆمەتری فڕۆکەخانەی قامیشلۆیە و لەم دواییانە ژمارەی سەربازەکانیشی بۆ 350 هێز بەرز بووەتەوە. ئەو بنکە شوێنی تایبەتی پەروەردەی هێزەکانی تایبەت بە سووریای دیمۆکراتیکە.

7.بنکەی مەدینە ڕیازییە

150 هێزی ئەمریکی ئەو بنکە کە لە نزیک شاری حەسەکەیە، ئامادەن. لە ئەو بنکە تونێلگەلێک کراوەتەوە کە ئۆتۆمبیلە سەربازیەکانی ئەمریکا لە مەدینە ڕیازییەوە بەرەو زیندانی ناوەندی حەسەکە دەڕۆن.

8. بنکەی شەدادێ

ئەو بنکە لە ناو کارخانەی گاز لە نزیک شاری نەوتی شەدادێ هەڵکەوتووە و هێڵی کۆپتەری هەیە و جۆرەکانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تێدایە. 350 هێزی هەیە.

9. بنکەی حقل عەمر

ئەو بنکە گرینگترین بنکەی هەڵکەوتوو لە کێڵگەی نەوی ئەلعەمر لە دەڤەری دەیرەزوورە و گەورەترین بنکەی ئەمریکا لە سووریا دێتە ئەژمار. خاوەن هێڵی ئاسمانی بۆ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و کۆپتەرە و 12 کۆپتەری شەڕکەرەیشێ هەیە.

10. بنکەی حقل تەنک

لە دەیرەزوورە و هێڵی نیشتنەوەی کۆپتەری هەیە. لە ئەو بنکە چوار کۆپتەری شەڕکەر و 50 هێزی ئەمریکی هەیە.

11. بنکەی حقل کۆنیکو

لە دەیرەزوورە و 50 هێزی سەربازی هەیە.

12. بنکەی ئەلڕوشید

ئەو بنکە لە سێ گۆشەی ئەلبادیە کە پارێزگاکانی دەیرەزوور، حەسەکە و ڕەقە دەلکێنێتە یەکەوە، هەڵکەوتووە.

13. بنکەی باغوز فۆقانی

لە نزیک دەیرەزوورە و 25 سەربازی هەیە.

14. بنکەی عەین عەرەب

ئەو بنکە لە نێوان شارەکانی عەین عەرەب و حەلەبە و کەمپی فێرکاری و هێڵی نیشتنەوەی کۆپتەری سەربازی هەیە.

15. بنکەی مەبروکە

ئەو بنکە لە ڕۆژاوای شاری حەسەکە جێگیرە و شوێنی جێگیر بوونەوەی یەکینەی تایبەت و تەیار بە کۆپتەری رەزمی، هاتوچۆ و پشتیوانییە.

16. بنکەی تێل ئەبیز

لە سنووری سووریا و تورکیایە. گەورەترین ناوەندی یەکینەی لۆجستیکی و تایبەتی ئەمریکی لە سووریایە کە بە کۆپتەر و زرێپۆش تەیارە.

17. بنکەی تەبەق

ئەو بنکە لە ڕۆژاوای ڕووباری فرات لە فڕۆکەخانەی سەربازی سووریا هەڵکەوتووە و ناوەندی کۆپتەرە پشتیوانی و پێشکەوتووەکانی هەسەدەیە.

18. بنکەی ئەلتنف

ئەو بنکە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و لە سێ گۆشەی سنووری نێوان سووریا، عێراق و ئوردۆنە. لە ئەو بنکە فڕۆکەخانەیەک بە کەمپی پەروەردەیی و لۆجستیکی هەیە و هەروەها ئەو بنکە میوانداری گەورەترین کەمپی پەروەردەیی و ئۆپراسیۆنی بۆ کۆبوونەوەی گرووپە چەکدار و دژبەرەکانی سووریایە. بە پێی ڕاپپۆرتی جرۆزالیم پۆست ئەو بنکە بایەخی ستراتیژی زۆری هەیە و ئەمریکا ئەو بنکەیەی بۆ پەروەردەی گرووپە چەکدار و تیرۆریستییەکان لە سووریا دامەزراندووە.

ئامانجەکانی ئەمریکا لە ئامادەبوون لە سووریا

ئەو 28 بنکە گرینگترین ناوەندەکانی ئەمریکا لە خاکی سووریا دێتە ئەژمار. واشنتۆن لە ڕێگای ئەو بنکانەوە بەدوای ئەوەیە کە کێڵگە نەوتی و گازییەکانی سووریا کۆنترۆڵ بکات و ڕێگری بکات لە یەکگرتنی هێزەکانی بەرخۆدان لە سووریا.

زۆربەی مێدیاکان ڕاینگەیاندبووە کە ئەمریکا بە ئامانجی دزینی نەوتی سووریا ئەو بنکانەی کردووەتەوە. هەرچەندە ئەوە ڕاستییەکە بەڵام نابێت ستراتیژی گەورەی ئەمریکا لە سووریا لەبیر بکەین.

ئەمریکا بۆ مانەوە لە سووریا دوای داعش پێویستی بە هێزی جێ بڕوا هەیە. لە دۆخی ئێستا ستراتیژی ئەمریکا پاڵپشتی لە هێزەکانی هەسەدە بە ئامانجی ڕۆڵگێران لە داڕشتنی داهاتووی سووریایە، لە ڕاستیدا ئەوە هۆکاری ستراتیژی ئەمریکا بۆ مانەوە لە ناوچەکەیە.

News ID 40400

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha